ڕێبه‌ری وڵاتانی خاون ئابوری مه‌زنی جیهان وا له هاوینه‌هه‌واری شـاری کانی فه‌ڕه‌نسـا کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به کێشه ئابوریـیه‌کانی جیهان، له نێویاندا مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی قه‌رزی ئه‌وروپا و به تایبه‌تی ئه‌و پـرسیارانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه که دانروه بۆ ڕزگارکردنی یۆنان له کێشه‌ی قه‌رزه‌کانی.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به‌ر له‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی کۆمه‌ڵی 20 له کان به فه‌رمی ده‌سـتپـێـبکات، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ و سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا نیکۆلای سارکۆزی کۆبووه‌وه که هه‌ردوکیان ڕێبه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین ئابوری ئه‌وروپا ده‌که‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌ندێـک هه‌نگاوی گرنگی ناوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی قه‌رزه‌کانی. گوتیشی ئه‌و هیواداره سه‌رانی جێهان ئه‌وانه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی وڵاتانی پـێشـکه‌وتوو و هه‌روه‌ها به‌ره‌و ڕسکانچوو ده‌که‌ن بتوانن سـتراتیژیـه‌تێـکی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان گه‌ڵاڵه بکه‌ن.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی گوتوویانه هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌دواداچوون بۆ مه‌سه‌له‌کانی له کۆبوونه‌وه‌که‌ی سـاڵی ڕابردوودا باسکران، له‌وانه گه‌شه‌ی ئابوری جیهان و چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵـکی بۆ سه‌ر کار له‌و وڵاتانه‌ی پـێـکاریـیه‌کی زۆریان هه‌یه.