ڕێبه‌رانی وڵاته پـیشه‌سـازیـیه مه‌زنه‌کان و وڵاتانی به ڕسـکان چوو گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌کانی خۆیان پاش ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌کیان په‌سه‌ندکرد که داوا له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان ده‌کات له ماوه‌ی سێ سـاڵی داهاتوودا له‌نگی دارایی بۆ نیوه که‌م‌بکه‌نه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا ستیفن هارپه‌ر له کۆتایی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی 20 له تۆرۆنتۆ ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌پـێی ئه‌و نه‌خشه‌یه ئه‌و وڵاتانه بۆیان هه‌یه به شێوازی خۆیان و هه‌روه‌ها باری تایبه‌تی ئابوریان له‌نگیـیه‌که که‌م‌بکه‌نه‌وه.
سه‌رۆک باراک ئۆباما نه‌خشه‌که‌ی مۆرکرد به‌و ئامانجه‌ی هه‌تا سـاڵی 2013 له‌نگی دارایی ئه‌مه‌ریکا بۆ نیوه که‌م‌بکرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه و گوتویه‌تی که‌مکردنی خه‌رجیـیه‌کان به خێرایی له‌وانه‌یه بـبێته مایه‌ی لاوازبوونی گه‌شه‌ی ئابوری.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی 20 له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه ڕێـکه‌وتن که مه‌رج نیـیه به ته‌واوی جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌ویش وابه‌سـته‌بن به ڕاگرتنی هاوسه‌نگی بوجه تا سـاڵی 2016.