سەرۆک وەزیری ژاپۆن فۆمیۆ کیشیدا دەڵێت ژاپۆن پشتگیری لە هاتنی یەکێتی ئافریکا دەکات بۆ ناو کۆمەڵەی بیستی گەورەترین ئابوورییەکانی جیهان.
کیشیدا وتیشی زیادکردنی یەکێتی ئافریکا بۆ کۆمەڵەی بیست گرنگە " چونکە وڵاتانی ئافریکا ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا زیاتر دەکەن."
وتیشی ژاپۆن لەگەڵ سەنیگالدا ڕێککەوتووە لەسەر پەرەدان بە هاریکارییەکان بۆ پەرەپێدان بە سەرچاوە سروشتییەکان و پتەوکردنی وەبەرهێنانەکانی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان لەو وڵاتەدا.
کیشیدا دوابەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی سەنیگال ماکی سالدا لە تۆکیۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بونیادنانی پەیوەندییەکی هەمەلایەنانەتر لە نێوان ژاپۆن و سەنیگال پشتڕاست دەکەینەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ژاپۆن پشتگیری لە هاتنی یەکێتی ئافریکا بۆ ناو کۆمەڵەی بیست دەکات
