دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی کاتی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هۆکاری دواخستنی کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان نه‌یانتوانیبوو بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر فوئاد ده‌شڵێت کۆبونه‌وه‌که بۆ کاتێکی نادیار دواخراوه و ده‌شڵێت درێژه پێدانی کات بۆ کۆبونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌یه‌که دژ به ده‌ستوری عێراق نییه ، به‌ڵکو دیاری نه‌کردنی سه‌رۆکێکی هه‌میشه‌یی و دوو جێگره‌که‌ی بۆ په‌رله‌مان و هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆکی کۆمار له واده‌ی خۆی تێپه‌ڕاندووه و کاره نادهستوریهکه له‌وه‌دایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:25 خوله‌که.