دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ، سه‌رۆکی پێشوی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئامارکردنه‌وه‌ی به‌شێک له ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌بێته مایه‌ی دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی ئایندهی عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌رکی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا ده‌بێته حکومه‌تی کار ڕایی کردن. له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر فوئاد باس له‌وه‌ش ده‌کات به‌دوری نازانێت سه‌رله‌نوێ بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به ده‌ست ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌دوای خۆیدا بێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه.