دکتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم باس له کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌کات سه‌باره‌ت به تێڕوانینه‌کانی سه‌رکردایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له باره‌ی ڕه‌وشی ئێستای عێراق.
دکتۆر فوئاد گوتی له ڕاستیدا کاتی که باسی تێروانینه‌کانی سه‌رکردایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێممان بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا کرد به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقی، ئه‌مه‌ریکاییه‌کان پێیان خۆش‌بوو چونکه ئه‌وه‌ی به‌لای سه‌رکردایه‌تی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه گرنگه چه‌ند خاڵێکه که یه‌ك له‌وانه ئه‌وه‌یه، پێویسته دانوسا‌ندن به جدی ده‌ست پێ بکات و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه بێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بێت که كێ ببێته سه‌رۆکی وه‌زیران و کێ نه‌بێته سه‌رۆکی وه‌زیران که لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی ئه‌م بۆچونه‌یان زۆر پێ خۆش بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:28 خوله‌كه.