دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نکوڵی ناکات له‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌کانی شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له هه‌ریه‌ک له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و لوبنان باس له‌سه‌ر وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه کرابێت له هه‌رێمه‌که‌دا، به‌ڵام ده‌شڵێت باسکردنه‌که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بووه له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه دوو لایه‌نیه‌کاندا نه‌ک به شێوه‌یه‌ک بوبێت مه‌رجی پشتیوانی کوردی له‌گه‌ڵدا بێت بۆ هاوپه‌یمانێتیکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نێک یان لایه‌نێکی تردا.
له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر فوئاد حسێن باسێش له‌وه ده‌کات وڵاتانی دراوسێی عێراق چۆن به نیگه‌رانی و به گرنگیشه‌وه ده‌ڕواننه ئاینده‌ی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی7:21 خوله‌كه.