فیراس ته‌میم به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌كێتی ئازادیخوازانی سوریا له قاهیره ده‌ڵێت، گه‌لی کورد له سوریا شۆڕشی هه‌ڵگیرساند ئینجا گه‌لی سوری به‌شداری له‌و شۆڕشه کرد.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز ته‌میم گوتی کورد هه‌میشه ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی له سوریادا هه‌بووه و ئیشتاش رۆڵێکی به‌چاو و گرینگ ده‌بینێت.
به‌ڕێز ته‌میم هه‌روه‌ها گوتی، گه‌لی کورد یه‌که‌مین گه‌ل بوو له سوریادا که له دژی ڕژێم ڕاپه‌ڕێت له کاتێکدا که گه‌لی سوریا بێده‌نگ بوو.
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ل به‌ڕێز ته‌میم، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.