فریاد ڕه‌واندزی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستاندنه‌کانی لیستی کوردستانی و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشـتمانی کوردستان له باره‌ی وتووێژه‌کانی شـاند‌ی کوردی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌کان له به‌غدا ده‌ڵێت داخوازیـیه‌کانی گه‌لی کوردسـتان داخوازی گرنگن و په‌یوه‌سـته به ئاسایش و یه‌کپارچه‌یی عێراق، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نه عه‌ره‌بیـیه‌کان بایه‌خ به داواکاریـیه‌کانی کورد نه‌ده‌ن، ئه‌وه مانای وایه بایه‌خ به یه‌کپارچه‌یی عێراق ناده‌ن.
ده‌شڵێت له راستیدا تا ئێستا وتووێژی بنچینه‌یی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌کاندا ده‌ستی پێ نه‌کردووه، به‌ڵکۆ تاکو ئێستا هه‌ر بیرۆکه و چه‌ند کێشه‌یه‌کی گشتی له کۆبونه‌وه‌کاندا باس کراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:06 خوله‌كه.