فریاد ڕه‌واندوزی ده‌مڕاستی پێشوی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده لایه‌نی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراق مه‌سه‌له‌ی کاندیدکردنی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی ڕه‌تکردۆته‌وه بۆ گه‌ڕێکی تری هه‌مان پۆست، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که ئیدی هه‌موو ده‌روازه‌کانیان بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا کراوه‌بێت، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت هێشتاش له ناو زۆرینه‌ی شیعه‌کاندا ناکۆکی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه.
به‌ڕێز ڕه‌واندوزی له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت پێی وانییه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چواری ئه‌م مانگه‌یدا بڕیاری یه‌کلایی که‌ره‌وه بدات له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ، وه ده‌شڵێت ئێستای عێراق ئه‌و سه‌روه‌خته نییه که( له‌خضه‌ر ئیبراهیم) لێره بووه و حکومه‌ته‌که‌ی عه‌لاوی پێکهێنا و یانیش خه‌ڵکی بۆ پۆسته‌کانی وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ستنیشان ده‌کرد.