فریاد ڕه‌واندوزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌م بار‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی عێراق پێویستی به حکومه‌تێک هه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. له لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا به‌ڕێز ڕه‌واندوزی ده‌شڵێت کۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقیه پێویسته بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانی نێوانیان و ئه‌گه‌ر کێشه‌کانیان ڕوو له چاره‌سه‌رکردن نه‌بێت ئه‌وا ده‌شێت به‌ره‌نجامی خراپی لێبکه‌وێته‌وه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ فریاد ڕه‌واندوزی ئاخاوتوه و ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6:36 خوله‌که.