Accessibility links

فڕۆنتێکس: کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی ئەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسایی دەگەنە ئەوروپا


سەرۆکی لیژنەی پاراستنی سنووری ئەوروپا " فڕۆنتێکس " فابریس لیگری وتی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسایی گەیشتوونەتە ئەوروپا لە ساڵی 2018 دا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. بەڵام هێشتا ژمارەکە زۆرە و پێویستە کۆتوبەندی زیاتر بخرێتە سەر سنوور.

لیگری بە ڕۆژنامەنووسانی وت 150 هەزار کەس لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئەوروپا لەبەرامبەردا لە ساڵی 2017 دا 750 هەزار کەس گەیشتوونەتە ئەوروپا، هێشتا دەزگاکە ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان لەڕێی بەکرێگرتنی کارمەند و تەکنەلۆجیای زیاتر.

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە چوونەتە ئەوروپا لە ساڵی2018 دا گەیشتە 13700 کەس، بەڵام لە ساڵی 2017 دا ئەو ڕێژەیە گەیشتە 17200 کەس.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2015 دا دەزگاکە تەنها 3500 کەسی ڕەوانەی وڵاتەکانی خۆیان کردەوە.

لیگری وتی دەزگاکە و وڵاتانی ئەندام لە ساڵی ڕابردوودا 191 هەزار کەسیان ڕەت کردۆتەوە بێنە ناو ئەوروپاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG