سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا هۆلاند وتی سەرکەوتنی ئیمانوێل ماکرۆنی سەربەخۆی میانڕەو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسا ئارەزوویی زۆربەی دەنگدەرانی پیشاندا بۆ یەکێتی فەرەنسیەکان.
لە بەیاننامەکەیدا فرانسوا هۆلاند وتی پەیوەندی بە ماکرۆنەوە کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە دوای ئەوەی سەرکەوت بەسەر مارین لوباندا.
وتیشی " سەرکەوتنە گەورەکەی دڵنیایی دەداتەوە لەوەی زۆربەی هاوڵاتیانی فەرەنسی دەریانخست کە لەگەڵ بەهاکانی کۆماریدان و هەروەها لەگەڵ مانەوەن لە یەکێتی ئەوروپادا.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز