Accessibility links

هێزەکانی فەڕەنسا سەرکردەیەکی داعش لە ساحیل دەکوژن


سەرکردەی داعش لە سەحارا کە لەلایەن ئەمەریکاوە داواکراوە بەهۆی هێرشە کوشندەکانیەوە بۆ سەر سەربازانی ئەمەریکا و کارمەندانی خێرخوازی، لە ئەرکێکی سەربازیدا لەلایەن هێزەکانی فەڕەنساوە کوژرا.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند " عەدنان ئەبو وەلید ئەل سەحراوی لەلایەن هێزەکانی فەڕەنساوە کوژراوە."

وتی " ئەمە سەرکەوتنێکی دیکەی گەورەیە لە شەڕماندا دژی گروپە تیرۆریستیەکان لە ساحیل." بەڵام ئاماژەی بە شوێن یاخود وردەکاریی ئەرکە سەربازییەکە نەدا.

سەحراوی لەپشت کوشتنی کارمەندە خێرخوازییەکانی فەڕەنساوە بووە لە ساڵی 2020 دا، هەروەها لەلایەن ئەمەریکاوە داواکراوە بەهۆی هێرشە کوشندەکانی ساڵی 2017 ی گروپەکەیەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە نایجەر.

ڕێکخراوی داعش لە سەحارا بەرپرس بووە لە زۆرینەی هێرشە تیرۆریستیەکان لە مالی و نایجەر و بورکینا فاسۆ.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وەکو خەڵات تەرخانکردبوو بۆ هەر کەسێک زانیاری لەسەر شوێنی سەحراوی بدات کە لە ساڵی 2017 دا لە هێرشێکی گروپەکەیدا لە نایجەر چوار سەربازی هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا و چوار سەربازی نایجەر کوژران.

لە 9 ی مانگی هەشتی ساڵی 2020 دا سەرکردەی ڕێکخراوی داعش لە سەحارا بەتایبەتی فەرمانی کوشتنی شەش کارمەندی خێرخوازی فەڕەنسی دەرکرد، هاوکات ڕێنیشاندەرەکە و شۆفێرەکەشیان کوژران.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG