Accessibility links

سیستمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران


لە سێدارەدان لە ئێران
لە سێدارەدان لە ئێران

ناوەندی فریدم هاوس، "ماڵی ئازادی" بنکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە سیستمی دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامی دا ئاماژە دەکات کە ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی لە ئێران دا لە سەرووی هەموو دەسەڵاتەکانە و هەروەها خۆی و ناوەندەکانی تر لە حکومەت دا بە شێوەیەکی هەڵنەبژێردراو دەسەلات بەڕێوە دەبەن کە شورای نیگابانیش دەگرێتەوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەش دەکات کە هێزەکانی ئاسایش و وەزارەتی دادی ئێران لە سەرکوت و کوشتنی خەڵک دا نەخشێکی زۆریان هەیە.

لە بەرنامەی حەوتووانەی ڕوانگە ئاکامی بوونی سیستەمێکی ئەوتۆ لە وڵات لە گەڵ میوانەکان تا و تۆ کرا.

دوکتور بێهرووز شوجاعی، گوتەبێژی کوردستان تریبیوناڵ، سوید

بێهزاد خۆشحاڵی، نووسەر و لیکۆڵەرەوەی سیاسی، ئاڵمان

دوکتور شوجاعی دەڵێت، لە دێمۆکراسییەکی ئاسایی دا سەروەری لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە دەستەبەر دەکرێت، بەڵام لە ئێراندا چەمکێکی دەسەڵاتداری هەیە کە خۆی وەک سەروەری خودایی دەبینێت کە ئەوەش لە چوارچێوەی "ولایت فقیە" دا خۆی پێناسە دەکات. ئەوەش وا دەکات دەسەڵاتی بە سەر سەروەری خەڵک دا هەبێت.

دوکتور بێهرووز شوجاعی، گوتەبێژی کوردستان تریبیوناڵ
دوکتور بێهرووز شوجاعی، گوتەبێژی کوردستان تریبیوناڵ

هەروەها دەڵێت، لە ئاکامی ئەو دەسەڵاتدارییە شێوازێک دروست بووە کە لە ئەو حکومەتەدا سەروەری بێ ئەم لا و ئەو لا لە دەست خودا دایە و "ولایت فقیە"ش نوێنەری خودا لە سەر ئەردە.

بەڕێز خۆشحاڵی، لە پەیوەندی ئەوەیکە وەزارەتی دادی کۆماری ئیسلامی هێزێکی سەرکوتکار لە حکومەت دایە دەڵێت، لە سیستمی دیکتاتور دا ڕێز لە توند وتیژی دەگیرێت و سرووشتییە کە کەسی وەک ئیبراهیم رەئیسی، بەرپرسی دادی ئێران، وەک ڕزگاریدەری خۆی بناسێت.

بێهزاد خۆشحاڵی، توژێنەری سیاسی، نووسەر
بێهزاد خۆشحاڵی، توژێنەری سیاسی، نووسەر

دەشڵێت کە بەرپرسی دادی ئەو حکومەتە بە پێی یاسای کۆماری ئیسلامی و لە ژێر ناوی "شەڕ لە گەڵ خوا" و "مفسد فی الارض" جودابیران لە بەندیخانە دەخات و لە سێدارەیان دەدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:00 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG