Accessibility links

حکومەتی فەڕەنسا بڕیاری زیادکردنی نرخی سووتەمەنی ڕادەگرێت


سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ڕایگەیاند ئەو زیادکردنەی بڕیاربوو لە نرخی سووتەمەنیدا بکرێت، بۆ شەش مانگ ڕایدەگرن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کۆتایی‌هێنان بەو ناڕەزایەتیانەی ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

ئێدوار فیلیپ ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکیدا گوتی" هیچ زیادکردنێکی باج ئەوە ناهێنێت یەکگرتوویی وڵاتەکە بخاتە بەر مەترسیـیەوە."

گوتیشی ئەو توڕەیـیەی جادەکانی گرتووەتەوە لە ئەنجامی ئەو هەستکردنە زۆرەیە بە ستەم، بەو پـێـیەی وەک پـێویست موچەکانیان بەشی بژێوی ژیانیان ناکات.

پاشان گوتی نرخی کارەباش کە بڕیاربوو لە یەکی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو زیادبکرێت، ئەویش بۆ 3 مانگ ڕادەگیرێت. هەروەها سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر خاوەن ئۆتۆمبیلە کۆنەکانی زیاتر زیان بە ژینگە دەگەیەنن، ئەویش بۆ شەش مانگ ڕادەگیرێت.

لە 17 ی مانگی یازدەوە ناڕەزایـیەکان لە فەڕەنسا دەسـتیانپـێکرد و بزوتنەوەی هێلەکە زەردەکان پـێشڕەوی دەکات، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە نوێیـەکانی حکومەتەکەی ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کە دەڵێت ئەم بڕیارانە گرنگن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش‌وهەوا و پاراستنی ژینگە.

XS
SM
MD
LG