Accessibility links

یاریدەدەرێکی سەرۆکی فەڕەنسا دەسـتگیردەکرێت بە تۆمەتی لێدانی خۆپـیشاندەران


پـۆلیسی فەڕەنسا یاریدەدری ئاسایشی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەسـتگیرکرد پاش ئەوەی ئاشکرابوو لە خۆپـیشاندانێکی ناڕەزایی لە مانگی پـێنج لە پاریس لە دوو خۆپـیشاندەری دابوو.

بەڕێوەبەرایەتی پـۆلیسی لێکۆڵینەوەی پاریس ئەمڕۆ هەینی کەوتنە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەلێگزاندەر بنالا کە بە کەسێکی نزیکی ئمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دادەنرێت.

ئۆفیسی داواکاری گشتی لە پاریس دەڵێت ئەلێگزاندەر تاوانبارە بەوەی وەک بەرپـرسێکی حکومەت خۆی کردووە بە پـۆلیس و بە شێوەیەکی نایاسایی کڵاوی پـۆلیسی لەسەر کردووە و لە خۆپـیشاندەرانی داوە.

لەگەڵ ئەویشدا 3 پـۆلیس تاوانبارن بە هەوڵی پـۆشینی تاوانەکە، لەوانە دووانیان کاربەدەستی باڵان.

کۆشکی ئێلێزی لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی ئەلێگزاندەر لە کارەکەی دەردەکرێت پاش ئەوەی بەڵگەی نوێ لە کەیسەکەیدا دەرکەوتووە.

شارەزایان دەڵێن بەپـێی یاسای فەڕەنسا ئەگەربێت و ناوبراو تۆمەتەکانی بەسەردا ساغبێتەوە، ئەوا شیانی هەیە هەتا 3 ساڵ زیندانی بکرێت و 45 هەزار یورۆ وەک سزای دارایی بدات.

خۆپـیشاندانەکە لە یەکی مانگی پـێنج ڕوویداوە.

XS
SM
MD
LG