Accessibility links

فەڕەنسا هواوی قەدەغە ناکات بەڵام داوا لە کۆمپانیاکان دەکات خۆیان بەدووربگرن لێی


سەرۆکی دەزگای نیشتیمانی فەڕەنسا بۆ ئاسایشی سیستمەکانی زانیاری وتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی هواوی قەدەغە ناکرێن بەڵام داوا لە کۆمپانیا فەڕەنسییەکانی پەیوەندی نەوەی پێنجەم دەکەین خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا چینیەدا.

سەرۆکی دەزگای نیشتیمانی فەڕەنسا بۆ ئاسایشی سیستمەکانی زانیاری گویلام بوبارد لە چاوپێکەوتنێکدا وتی " ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە ئامێرەکانی هواوی بەتەواوەتی قەدەغە ناکرێن بەڵام داوا لە کۆمپانیا فەڕەنسیەکان دەکەین مامەڵەیان لەگەڵدا نەکەن."

جێی ئاماژەیە حکومەتی ئەمەریکا داوای لە هاوپەیمانەکانی کردووە ڕێگە نەدەن چین تۆڕە پەیوەندییەکانی نەوەی پێنجەم لە ڕۆژئاوا دابمەزرێنێت و دەڵێت پەکین وەکو هۆکارێک بۆ سیخوڕیکردن بەکاریاندەهێنێت. لەلای خۆیەوە هواوی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG