Accessibility links

فەڕەنسا دەیەوێت کۆتایی بە هیرشە ئاسمانییەکانی سەر سوریا بهێنرێت


وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس پارلی
وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس پارلی

وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس پارلیوتی وڵاتەکەی دەیەوێت کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر سوریا بهێنرێت و داوای کرد بە زووترین کات ڕێڕەوە مرۆییەکان بکرێنەوە.

وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە ڕادیۆی فرانس ئینتەرناسیۆناڵی وت " ئێمە زۆر نیگەرانین و لەنزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەین. دەبێت هێرشە ئاسمانییەکان بوەستێنرێن." بەڵام هیچ وردەکاریییەکی نەدا.

وتیشی " هاوڵاتییە مەدەنییەکان بوونەتە ئامانج لە ئیدلب و ڕۆژهەڵاتی دیمەشق. ئەم شەڕە بە هیچ شێوەیەک جێی قبوڵکردن نیە."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا وتی هێزەکانیان و هێزە هاوبەشەکانیان لە سوریا هێزەکانی حکومەتی سوریایان کردۆتە ئامانج بە هێرشی ئاسمانی و تۆپهاوێژ بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی ناپێویستی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە نزیک ڕووباری فوڕاتەوە.

ئەمەش تیشکی خستە سەر ئەو ڕاستییەی کە ئەگەری ئەوە هەیە ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سوریادا زیاتر ببێت کە ئەو ناوچەیە دەوڵەمەندە بە نەوت و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG