Accessibility links

فەڕەنسا و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب گرێبەستی هاریکاری وزە واژۆ دەکەن


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ئیماڕات شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ئیماڕات شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان

فەڕەنسا دەڵێت حکومەتەکانی فەڕەنسا و میرنیشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ڕێکەوتنێکی ستراتیژییان واژۆ کردووە بۆ هاریکاری نێوانیان لە کەرتی وزەدا.

حکومەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئامانج لە هاوبەشییەکە ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنانی هاوبەشە لە کەرتەکانی هایدرۆجین و وزەی نوێکراوە و ناوەکی لە فەڕەنسا و ئیماڕات و هەر شوێنێکی دیکەدا.

گوتیشی " لە چوارچێوەی نادیاری ڕەوشی وزە لە ئێستادا، ئەم ڕێکەوتنە ڕێگە خۆش دەکات لەبەردەم چوارچێوەیەکی کاردا بۆ هاریکاریکردن، ڕێگەیەک دەکاتەوە بۆ واژۆکردنی گرێبەستی پیشەسازی نوێ."

گرێبەستەکە هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی سەرۆکی ئیماڕات شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیاندا بۆ پاریس لە 17-19 ی مانگی حەوتدا، ئەوەش یەکەمین سەردانی دەرەوەی ئال نهیانە دوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی وڵاتەکە لە مانگی پێنجدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG