Accessibility links

فەڕەنسا بەنیازە لە بەرامبەر قسەکانی ئەردۆغان باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت بکات


کۆشکی ئیلیزێ ڕایگەیاند ئەو قسانەی ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی تورکیا لە دژی سەرۆکی فەڕەنسا کردنی لێدوان نەبوون، بەڵکو سووکایەتیـپـێکردن بوو، ئەمەش جێی قبوڵ نیـیە.

ئیلیزێ گوتی سەرۆک ئیمانۆئێل ماکرۆن وەڵامدانەوەی ڕوونی لە ئەنکەرە دەوێت و وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت دەکات هەتا ڕوونکردنەوە لە بارەی قسەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بدات.

کاربەدەستە فەڕەنسایـیەکە گوتیشی هاوپەیمانانی ناتۆ وەڵامی ڕوونیان لە تورکیا دەوێت سەبارەت بە مەرامەکانی لە سوریا.

هێشتا ڕوون نیـیە کەی وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت دەکات.

پـێشتر ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە ئستەنبوڵ ڕەخنەی توندی لە ماکرۆن گرت و بە کەسێکی کەم ئەزمون ناودێری کرد و گوتی دووچاری مەرگی مێشک بووە.

XS
SM
MD
LG