Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا وتووێژەکانی لەگەڵ ئەردۆغان بە کارێکی ناخۆش ناودێردەکات


سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت ژیانی وەک ڕێبەرێـکی جیهانی بەو شێوەیە خۆشە نیـیە وەکو وەها لێی دەڕوانرێت، دەڵێت بۆ نمونە ناچارە زووزوو لەگەڵ سەرۆکی تورکیا وتووێژبکات.

ئیمانۆئێل ماکرۆن لە چاوپـێکەوتنێـکدا لەگەڵ گۆڤاری هەفتانەی لوپوان، ئەمەی ئاشکراکرد و گوتی ئەم پـۆستە جیهانیـیە ئەو خۆشە نیـیە وەکو ئەوەی ئێوە لێی دەڕوانن.

پـرسیاری لێکرا نمونەیەک باس بکات. لە وەڵامدا گوتی" من دەبێت هەموو 10 ڕۆژ جارێک وتووێژ لەگەڵ ئەردۆغاندا بکەم."

سەرۆکی فەڕەنسا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەدا کە بۆچی لە وتووێژکردن لەگەڵ ئەردۆغاندا بێزارە.

جێی ئاماژەیە دوایـین جار ماکرۆن پەیوەندی بە ئەردۆغان کردبێت لە 27 ی ئەم مانگی هەشتە بوو، ئەوەش لە بارەی ڕۆژنامەوانێـکی فەڕەنسایی بوو کە لە تورکیا زیندانی کراوە.

یاریدەدەرێکی ماکرۆن پاش چاوپـێکەوتنەکە ڕوونکردنەوەیەکی دا و گوتی سەرۆک لەم نمونەیەی مەبەستی ئەوە نەبووە گاڵتە بە سەرۆکی تورکیا بکات یان ڕەخنەی لێبگرێت، بەڵکو هەمیشە وتووێژەکان لەگەڵ ئەردۆغاندا زۆر ڕژدن.

XS
SM
MD
LG