Accessibility links

فەڕەنسا ڕەخنە لە دەستوەردانی تورکیا دەگرێت لە لیبیا


فەڕەنسا سەرکۆنەی هەر دەستوەردانێکی دەرەکی کرد لە کاروباری ناوخۆی لیبیادا و بەتایبەتی پشتیوانیە زیاد لە پێویستەکانی تورکیا بۆ حکومەتی تەبایی نیشتیمانی لە تەڕابلس.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمە جێی قبوڵکردن نیە و دەبێت کۆتای پێبێت."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرچاوەیەکی تورکی ئاماژەی بەوەدا تورکیا و حکومەتی لیبیا تاوتوێی ئەوە دەکەن تورکیا چۆن بتوانێت دوو بنکەی سەربازی لە لیبیا بەشێوەیەکی هەمیشەیی بەکاربهێنێت.

جێی ئاماژەیە هەریەک لە وڵاتانی ڕوسیا و فەڕەنسا و ئیماڕات و میسڕ پشتیوانی لە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا دەکەن بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر، لەکاتێکدا تورکیا پشتیوانی لە حکومەتی تەبایی نیشتیمانی دەکات لە تەڕابلسی پایتەختی وڵاتەکە. هەفتەی ڕابردوو تورکیا ڕایگەیاند لەگەڵ تەواوبوونی ململانێکانی ناوخۆی لیبیادا دەست دەکات بە فراوانکردنی هاریکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی لیبیادا و لە کۆمەڵێک بواردا گرێبەست لەگەڵ ئەو حکومەتەدا واژۆ دەکات.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی " بەکارهێنانی بنکەی سەربازی وەتییە لەلایەن تورکیاوە لەسەر خشتەی کارەکانە."

وتیشی " پێدەچێت تورکیا بنکەی دەریایی مەسڕاتەش بەکاربهێنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG