Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت داوامان لە تورکیا کردووە کۆتایی بە هێرشی سەر عەفرین بهێنێت


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت کۆمەڵی نێودەوڵەتی ئێستا سەنگی خستووەتە سەر جێبەجێکردنی ئاگربەست لە ناوچەی غۆتەی ڕۆژهەڵاتی ژێر دەسەڵاتی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، بەڵام ناکرێت دۆخی عەفرینی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان پشـتگوێ بخرێت.

ژان ئیڤ لۆدغیان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمان ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی " خواستی جێبەجێکردنی ئاگربەست لە پـێناو هەموو لایەکە، لە پـێناو هەموو سوریایە. بۆیە دەبێت ئەوە بڵێین چونکە لە ڕۆژانی داهاتوو هەموو لەسەر پـرسی غۆتەی ڕۆژهەڵات کۆدەبینەوە، بەڵام ئاگربەستەکە هەموو لایەک دەگرێتەوە بە عەفرینیشەوە."

گوتیشی کاربەدەستانی فەڕەنسا چەندان جار ئەمەیان بە کاربەدەستانی تورکیا گوتووە و پـێـیان ڕاگەیاندوون فەڕەنسا بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانانی کورد لە ناوچەی عەفرین غەمبارە وە ئامۆژگاری ئەنکەرەیان کردووە کۆتایـیەک بۆ ئەمە دابنێت.

XS
SM
MD
LG