Accessibility links

فەڕەنسا عەبای موسوڵمانان لە قوتابخانەکانی سەر بە دەوڵەت قەدەغە دەکات

وەزیری خوێندنی فەڕەنسا گابریێڵ ئاتال
وەزیری خوێندنی فەڕەنسا گابریێڵ ئاتال

وەزیری خوێندنی فەڕەنسا ڕایگەیاند وڵاتەکە لەسەر منداڵانی قەدەغە دەکات لە قوتابخانەکانی سەر بە دەوڵەتدا عەبا بپۆشن.

فەڕەنسا کە کۆتوبەندێکی توندی سەپاندووە بەسەر ئاماژە ئاینییەکاندا لە قوتابخانەکانی سەر بە دەوڵەتدا، کۆشس دەکات بۆ نوێکردنەوەی ڕێنماییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زیادبوونی کەمینە موسوڵمانەکاندا.

لە ساڵی 2004 دا سەرپۆشی لە قوتابخانەکاندا قەدەغە کرد و لە ساڵی 2010 دا ڕووخسار داپۆشینی قەدەغە کرد، ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی هەندێک لەو پێنج ملیۆن هاووڵاتییە موسوڵمانەی کە لە فەڕەنسا دەژین.

داکۆکیکردن لە عەلمانییەت دەنگێکی کۆکەرەوەیە لە سەرانسەری شەبەنگی سیاسیی فەڕەنسادا، لە چەپەکانەوە کە بەها لیبڕاڵییەکانی ڕۆشنگەری دەپارێزن بۆ دەنگدەرە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان کە بە دوای سەنگەرێکدا دەگەڕێن دژی زیادبوونی ڕۆڵی ئیسلام لە کۆمەڵگەی فەڕەنسیدا.

وەزیری خوێندنی فەڕەنسا گابریێڵ ئاتال لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی " بڕیارم داوە کە عەبا چیتر لە قوتابخانەکان نەپۆشرێت."

وتی " کاتێک دەچیتە ناو پۆلێکەوە، دەبێت بتوانیت ئایینی قوتابییەکان تەنها بە سەیرکردنییان بناسیتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG