ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسا 5 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی بوونه‌ته به‌شێـک له تۆڕێـک بۆ ڕه‌وانه‌کردنی که‌سـانی فه‌ڕه‌نسی بۆ ناوچه‌کانی سه‌رسـنووری نێوان پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان بۆ مه‌شـقپـێـکردنی میلیشـیاکان.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی گوتیان دوو له‌و پـێـنج که‌سه ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتگیرکران له‌و ده‌مه‌ی گه‌یشـتوونه‌ته فڕۆکه‌خانه‌ی چاڕلس دی غۆل له پاریس. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش پـۆلیس سێ که‌سه‌که‌ی دیکه‌ی به فه‌رمانی چه‌ند دادوه‌رێـکی دژه تێرۆر ده‌سـتگیرکرد.
فه‌ڕه‌نسـا له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا به ده‌یان که‌سی ده‌سـتگیرکردووه و لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون و 27 که‌سیان له زیندانی کردوون.
له مانگی ده، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسـا Brice Hortefeux گوتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیه ئه‌وروپا و فه‌ڕه‌نسا به تایبه‌تی ئاگادارکردۆته‌وه له مه‌ترسیـیه‌کانی تێرۆرزمی ئه‌لقاعیده.
ئوسامه بن لادن تۆمارکراوه‌یه‌کی ده‌نگی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی له فه‌ڕه‌نسـا کردووه به‌وه‌ی هاوڵاتیانی ڕووبه‌ڕووی کوشتن و ڕفاندن ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و هێزه‌کانی خۆی له ئه‌فغانسـتان نه‌کێشـێته‌وه.