Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا فەرمان بە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی دەکات دەستبکەن بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنەکانی داعش لە سوریا


سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت وڵاتەکەی لە ڕۆژی سێشەممەوە فڕۆکەی دیدەوانی ڕەوانەی ئاسمانی سوریا دەکات بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنەکانی داعش لە ناو ئەو وڵاتە و پاشان هێرشی ئاسمانیـیان بکرێتەسەر لە لایەن فڕۆکەکانی فەڕەنساوە.

فڕانسوا ئۆلاند ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشـکی ئیلیزێ ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەم کارە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی نێو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام دەدات.

پاشان گوتی بەڵگەیان هەیە داعش لە ناو سوریا پـلانی داناوە بۆ ئەنجامدانی هێرش لە دژی چەندان وڵات و بە تایبەتی فەڕەنسا، بۆیە بەرپـرسیارێتی ئەوانە کە هەرچی لە توانایاندا بێت ئەنجامی بدەن بۆ پاراستنی وڵاتەکەی لە هەر هەڕەشەیەک.

باسی لەوەش کرد کەسانێـک هەن لەگەڵ ڕەوانەکردنی هێزی پـیادەن بۆ سوریا، لە کاتێـکدا جاران بە تەواوی لە دژی هەر دەسـتێوەردانێـک بوون.

جەختی لەوەش کرد وڵاتەکەی بە هێزی پـیادە بەشداری شەڕی داعش لە سوریا ناکات و دەڵێت چونکە ئەوە شتێـکی نابەجێ و نا واقعیـیە و هەورەها ئەو کاتە وڵاتەکەی وەکو وڵاتێـکی داگیرکەر لێی دەڕوانرێت، بۆیە هەنگاوێـکی لەو جۆرە نانێت و هەر وەک چۆن لە عێراق ئەوە ئەرکی هێزە عێراقیـیەکانە لە سوریاش دەبێت ئەرکی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن و وڵاتانی دراوسێ بێت.

XS
SM
MD
LG