Accessibility links

کۆمپانیایەکی فەڕەنسا بە کۆمەککردنی داعش تاوانباردەکرێت


دادوەری فەڕەنسا بە فەرمی تۆمەتی تێوەگلان لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە سوریا و کۆمەککردنی گروپێـکی تێرۆرستی ئاڕاستەی کۆمپانیای لافارگی فەڕەنسی کرد.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ئەمڕۆ پـێنجشەممە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، دەڵێت ئەم کۆمپانیایە تاوانبارکراوە بەوەی لە نێوان هەردوو ساڵی 2013 و 2014 بە بەهای ملیۆنان دۆلار نەوتی لە داعش کڕیوە تاوەکو کارگەکەی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کارەکانی بەردەوامبێت. هەروەها تۆمەتبارکراوە بەوەی ژیانی کرێکار و فەرمانبەرانی کارگەکەی خستووەتە مەترسیـیەوە.

لافارگ زیاتر لە 680 ملیۆن دۆلاری لە دامەزراندنی کارگەی جەلابیـیە خەرج کردبوو و لە مانگی دەی ساڵی 2010 وە کارکردن تیایدا دەسـتیپـێکرد، واتە شەش مانگ بەر لەوەی ڕاپەڕین و شەڕی ناوخۆی سوریا دەسـتپـێبکات. کارگەکە نزیکەی 150 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبەوە دورە.

لە کۆتایی ساڵی 2014 لافارگ کۆمپانیاکەی داخست و لە ساڵی 2015 لەگەڵ کۆمپانیای هۆلسیمی سویسری بوون بە یەک.

XS
SM
MD
LG