وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ئه‌و پـیاوه‌ی گومان ده‌کرێت حه‌وت که‌سه‌که‌ی له شـاری تۆلۆزی باشوری فه‌ڕه‌نسا کوشتبێت، ئه‌م به‌یانیـیه له هه‌ڵمه‌تێـکی هێزه‌کانی ئاسایش‌دا بۆ سه‌ر ئاپـرتمانه‌که‌ی کوژرا.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا کلوود گیـیان ده‌ڵێت محه‌مه‌د مه‌راحی ته‌مه‌ن 24 سـاڵ کوژرا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه و له دوای 32 کاتژمێر له‌وه‌ی گه‌مارۆ درابوو، خۆی له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌پارتمانه‌که‌ی هه‌ڵداوه. گوتیشی دوو پـۆلیسیش له شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵیدا برینداربوون.
کلوود گیـیان له درێژه‌ی لـێداوانه‌که‌یدا گوتی له کاتژمێر 9:30 ی به‌یانی کۆماندۆی فه‌ڕه‌نسی له ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌وه خۆیان به ناو ئه‌پارتمانی گومانباره‌که کردووه و ئه‌ویش ته‌قه‌ی لێـکردوون و پاشـان کۆماندۆکانیش بۆ به‌رگریکردن له‌خۆیان ته‌قه‌یان لێ‌کردۆته‌وه. ده‌شڵێت پاشان محه‌مه‌د مه‌راح خۆی له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌پارتمانه‌که‌ی هه‌ڵداوه و هه‌ر له ته‌قه‌کردنیش به‌رده‌وام بووه هه‌تا که‌وتووه به‌سه‌ر زه‌وی و مردووه.
کاربه‌ده‌سـتان پـێشـتر گوتیان محه‌مه‌د مه‌راح گوتوویه‌تی ئه‌و ده‌یه‌وێت بمرێت و چه‌که‌که‌ی له ده‌سـتیدا بێت.