کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن ئه‌وان وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و پـیاوکوژهدا ده‌که‌ن که 7 که‌سی کوشـتووه، له نێویاندا 3 منداڵی جوله‌که له خوێندنگه‌یه‌کی شـاری تۆلۆز.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن تاوانکاره‌که ناوی محه‌مه‌د مهراحه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ک جه‌زائیریـیه و ده‌گوترێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌دا هه‌بووه و پـێشتر له ئه‌فغانسـتان ده‌سـتگیرکراوه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا کلوود گیـیان ده‌ڵێت پـۆلیس مه‌به‌سـتێتی مهراحی به زیندوویی ده‌سـتبکه‌وێت. جێی ئاماژه پـێـکردنه زوویه‌کی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌کانی پـۆلیس هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی محه‌مه‌د مه‌راح خۆی تیایدا حه‌شارداوه، به‌ڵام ته‌قه‌ی لێـکردوون و 2 پـۆلیسی بریندارکردووه.
پاش ماوه‌یه‌کی کورت هێزه‌کانی پـۆلیس براکه‌یان ده‌سـتگیرکردووه.
وه‌زیر ناوخۆ ده‌ڵێت محه‌مه‌د مه‌راح له‌وه توڕه‌یه که فه‌ڕه‌نسا به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌کات و گوتیشی ویستوویه‌تی تۆڵه‌ی ئه‌و منداڵه فهڵهسـتینیـیانه بکاته‌وه که کوژراون.
سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان سه‌لام فه‌یاز سه‌رزه‌نشتی کوشـتنکاریـیه‌که‌ی کرد و گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه تاوانکاران بوه‌ستن له به‌کارهێنانی مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌سـتینی بۆ مه‌رامه‌کانیان.