Accessibility links

فەڕەنسا: دەبێت تیشک بخرێتە سەر هێرشەکەی 13 ی مانگی 10 ی سەر ڕۆژنامەنووسان


فەڕەنسا دەڵێت دەبێت " تیشک بخرێتەسەر " هێرشەکەی 13 ی مانگی 10 ی باشووری لوبنان کە بووە هۆی کوژرانی ڕۆژنامەنووسێکی ڕۆیتەرز و برینداربوونی شەش ڕۆژنامەنووسی دیکە، بە دوو ڕۆژنامەنووسی فرانس پرێسیشەوە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی " دەبێت سەرجەم تیشکەکان بخرێنە سەر ئەم کارەساتە." وتیشی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی سەرجەم لایەنە ڕکابەرەکانی ناچار کردووە " هاووڵاتییانی سڤیل و بە تایبەتی ڕۆژنامەنووسان بپارێزن، دەبێت بتوانن ئازادانە و بە پارێزراوییەکی تەواوە کارەکانی خۆیان بکەن."

دەزگای هەواڵی فرانس پرێس لە 7 ی مانگی دوانزەدا لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر هێرشەکە و ئاماژەی بە گولەی تانکێکدا کە تەنها لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە بەکارهێندراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە هەمان ڕۆژدا پێشوازی لە لێکۆڵینەوەیەکی ئیسڕائیل کرد لەسەر ئەو هێرشە و وتی " لێکۆڵینەوەکە گرنگە و گونجاوە."

لە هێرشەکەدا ڕۆژنامەنووسی ڕۆیتەرز عیسام عەبدەڵای تەمەن 37 ساڵ دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.

دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە و دوو ڕۆژنامەنووسی ڕۆیتەرز و دوو ڕۆژنامەنووسی ئەل جەزیرە و دوو ڕۆژنامەنووسی فرانس پرێس بریندار بوون.

وێنەگری فرانس پرێس کریستینا عاسی تەمەن 28 ساڵ بە سەختی بریندار بوو و دواتر قاچی بڕایەوە.

ڕۆژی هەینی سوپای ئیسڕائیل وتی ڕووداوەکە " لە ناوچەیەکی چالاکی شەڕدا " ڕوویداوە و پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

ڕێکخراوەکانی ئامنستی نێودەوڵەتی و چاودێری مافەکانی مرۆڤ وتوویانە کە توانراوە بە ڕوونی ڕۆژنامەنووسان وەکو ئەندامانی ڕاگەیاندنەکان بناسرێنەوە و داوای لێکۆڵینەوەیەکی " تاوانی جەنگییان " کردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG