Accessibility links

فەڕەنسا ڕووبەڕووی فشار دەبێتەوە لەبارەی فرۆشتنی چەک بە سعودیە و ئیماڕات


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ کە داوا لە حکومەتی فەڕەنسا دەکەن فرۆشتنی چەک بە سعودیە و ئیماڕات بوەستێنێت ئاماژەیان بەوەدا کە دۆسییەکەیان ڕەوانەی باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری کردووە لە فەڕەنسادا.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بۆتەوە لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە لەبارەی سنووردانان بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو هاوپەیمانێتییەدا کە سعودیە ڕابەرایەتی دەکات لە جەنگی ناوخۆی یەمەندا، کە لە ساڵی 2015 ەوە تا ئێستا زیاتر لە دە هەزار کەس کوژراون.

دروا سۆلیدارێتیە کە یەکێکە لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوی ئاسری تایبەت بە بابەتەکانی چەک لە مانگی سێدا داوایان کرد مۆڵەتی هەناردەکردن لە سعودیە و ئیماڕات بسێندرێتەوە. هەروەها ماوەی دوو مانگیاندا بە سەرۆک وەزیری فەڕەنسا بۆ جێبەجێکردنی ئەو داوایە.

بەڵام تا ئێستا دوو ڕێکخراوەکە هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە و ئەوەش ناچاری کردن بڵێن ئەو بابەتە ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت دەکەین کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە فەڕەنسا و ڕاوێژی حکومەت دەکات لە بارەی بابەتە یاساییەکانەوە.

ئاسر و دروا سۆلیدارێتییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند " بە دەست ئەنجومەنی دەوڵەت دەبێت بڕیار بدات لەسەر ئەوەی تا چەندێک بڕیاری پێدانی مۆڵەت بۆ هەناردەکردن کە لەلایەن سەرۆک وەزیرەوە دراوە یاساییە."

دوو ڕێکخراوەکە دەڵێن فەڕەنسا یاسای نیشتیمانی و نێودەوڵەتی پێشێل دەکات بەوەی کە چەک دەفرۆشێت و ئەو چەکانە لە جەنگی ناوخۆی یەمەندا بەکاردەهێنرێن. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هاوپەیمانێتییەکەی سعودیە تۆمەتبار دەکەن بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، کە دەگاتە ئاستی تاوانی جەنگ. هاوپەیمانێتییەکەیش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

جێی ئاماژەیە سعودیە و ئیماڕات گەورەترین کڕیاری چەکی فەڕەنسین و کۆمپانیا گەورەکانی چەکی فەڕەنسا وەکو داسۆ و تالیس گرێبەستی گەورەیان لە کەنداو واژۆ کردووە.

هەروەها هەندێک وڵاتی ئەوروپی وەکو ئەڵمانیا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانێتیەکەی سعودیەدا بڕیوە سەرەڕای ئەوەی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەمەریکا هەمان ڕێوشوێنیان نەگرتۆتە بەر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG