Accessibility links

فەڕەنسا دەڵێت پوتن پێویستە بزانێت ناتۆ چەکی ناوەکی هەیە


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن کاتێک هەڕەشە ی بەکارهێنانی چەکی ناوەکی دەکات دەبێت تێبگات لەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆش چەکی ناوەکی هەیە، بەڵام بەدووریزانی هاوپەیمانێتیەکە لەڕووی سەربازییەوە دەستوەربداتە ئۆکرانیا و بەرگری لەو وڵاتە بکات.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان لە چاوپێکەوتنێکدا وتی " پێم وایە ڤلادیمێر پوتن دەبێت بزانێت هاوپەیمانێتی ناتۆ هاوپەیمانێتیەکی چەکی ناوەکیشە. من هەر ئەوەندە دەڵێم لەسەری."

بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن لەکاتێکدا هێرشەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا دەست پێکرد، وتی ڕووسیا دەستبەجێ وەڵام دەداتەوە ئەگەر هەر هێزێکی دەرەکی هەوڵ بدات دەست وەربداتە کارەکانیەوە.

وتی " هەر کەسێک هەوڵ بدات کۆسپ لەبەردەمماندا دابنێت یاخود هەڕەشە بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان دروست بکات، دەبێت بزانێت وەڵامی ڕووسیا دەستبەجێ دەبێت. ئەوەش بەرەو دەرەنجامێکت دەبات کە هەرگیز لە مێژوودا نەوبینیوە."

وڵاتانی ڕۆژئاوا هەڕەشەی سەپاندنی کۆمەڵێک سزای ئابووری توندییان کرد بۆ سەر ڕووسیا، بەڵام هیچ کام لە هەڕەشەکان دەستوەردانی ناتۆی تێدا نەبوو بۆ بەرگریکردن لە ئۆکرانیا.

ئۆکرانیا ئەندام نیە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، لەبەر ئەوەی ناتۆ بەرپرس نیە لە بەرگریکردن لەو وڵاتە.

کاتێک پرسیاری لێکرا بۆچی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا لەڕووی سەربازییەوە دەستیان وەرداوەتە ئەفغانستان و لیبیا و یوگسلاڤیای پێشووە، ئێستا ڕەتی دەکەنەوە هێز ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن بۆ بەرگری لێبکەن، لۆدغیان وتی " ئۆکرانیەکان ئەوەمان لێ داوا ناکەن."

وتی " ئۆکرانیا داوای یارمەتی دارایی و مرۆییمان لێدەکەن، هەروەها داوای چەک و کەلوپەلی سەربازی دەکەن، کە ڕۆژئاوا بۆی دابین کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە دابینکردنیان."

وتیشی " توندکردنەوەی سزا ئابوورییەکان لەسەر ڕووسیا بۆ ماوەیەکی درێژ ڕووسیا دەخنکێنێت و لە سەرجەم دەستوەردانەکان بەهێزترە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG