Accessibility links

فەڕەنسا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیادا باشتر بکات


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەوڵیدا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ ڕوسیادا و سەبارەت بە سوریاش وتی متمانەپێکردن بە یەکتری پەیوەندییەکان باشتر دەکات.

پێشتر کاتێک فرانسوا ئۆلاند سەرۆکی فەرەنسا بوو پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و ڕوسیا تێکچوون لەسەر ئەوەی ڕوسیا پشتیوانی لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکات و هێرشی ئاسمانی بەکاردەهێنێت دژی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا. هەروەها فەرەنساش ڕۆڵێکی گرنگی بینی لەو سزایانەدا کە یەکێتی ئەوروپا سەپاندی بەسەر ڕوسیادا کاتێک ڕوسیا لە ساڵی 2014 دا نیمچە دوورگەی قەرمی ئۆکرانیای داگیرکرد.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان یێڤ لۆدریان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی سێرجی لاڤرۆڤدا وتی " ئێمە هەمان هەڕەشەی تیرۆرمان لەسەرە و سوورین لەسەر بەرەنگاربوونەوەشی."

لۆدریان لە سەردەمی سەرۆکایەتی فرانس ئۆلاندا بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەزیری بەرگری بوو وتی " نامانەوێت ڕوسیا لە ئەوروپا جیا بکەینەوە یاخوود لەڕوویی داراییەوە لاوازی بکەین. دەمانەوێت بەشێوەیەکی کرداری لەگەڵ یەکتردا کار بکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە کاریگەری هەیە لەسەرمان وەکو چۆن بە هەمان شێوە کاریگەری لەسەر ڕوسیاش هەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG