Accessibility links

لەسەر دۆسیەی گەندەڵی، لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتیمانی فەڕەنسا و هاوپەیمانی ماکرۆن دەکرێت


ئۆفیسی سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتیمانی فەڕەنسا و هاوپەیمانی ماکرۆن ڕیشار ڤیرۆن لێکۆڵینەوەیەکی فەڕمی لێکراوە سەبارەت بە دۆسیەی بەدەستهێنانی نایاسایی.

لەلای خۆیەوە ڤیرۆن دەڵێت هیچ پێشێلکارییەکی نەکردووە، ڕۆژی پێنجشەممە ئۆفیسەکەی ڕایگەیاند ڤیرۆن بەرگری لە خۆی دەکات و دڵنیایە دەتوانێت بێ تاوانی خۆی بسەلمێنێت.

ڕۆژی چوارشەممە دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەژێر لێپرسینەوەدا بوو، ڤیرۆن لێکۆڵینەوەی لێکرا، ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە لەوانەیە ببێتە هۆی شەرمەزارکردنی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و دووبارە هەموو سەنگەکان دەخرێنەوە سەر بەڵێنەکەی ماکرۆن بۆ پاککردنەوەی گۆڕەپانی سیاسیی فەڕەنسا.

بەپێی یاسای فەڕەنسا کەسێک لێکۆڵینەوەی لێبکرێت مانای ئەوەیە " بەڵگەی مەترسیدار یاخود حاشاهەڵنەگر هەن لەسەر ئەوەی دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی تاوانێکدا."

لە کۆتای ساڵی 2017 دا بە هەمان شێوە لێکۆڵینەوە لە ڤیرۆن کرا سەبارەت بە مامەڵە داراییەکانی، دوای لێکۆڵینەوەکان ڤیرۆن دەستی لە کارەکەی کێشایەوە کە ئەو کات وەزیر بوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG