Accessibility links

دوای 7 ساڵ لە داخستنی، فەڕەنسا دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە لیبیا دەکاتەوە


دوای داخستنی لە ساڵی 2014 دا، فەڕەنسا دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە تەڕابلسی پایتەختی لیبیا کردەوە، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و ئارامی لەو وڵاتەدا کە چەند ساڵێکە بەهۆی ململانێکانەوە دەناڵێنێت.

باڵیۆزخانەکە دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە بینایەکی نوێدا لە تەڕابلسی پایتەختی لیبیا کرایەوە.

ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دوای ئەوەی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا محەمەد مەنفی کرد ڕایگەیاند دووبارە باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە لیبیا دەکاتەوە.

ئەم هەنگاوەی فەڕەنساش دوای ئەو گەشەکردنە سیاسییە دێت کە لەمدواییانەدا لە لیبیا بیندراوە، دوای ئەوەی حکومەتی کاتی نوێی وڵاتەکە پێکهێندرا کە ئەرکی سەرەکی یەکخستنەوەی دامەزراوە حکومییەکانی وڵاتەکە و ڕێکخستنی هەڵبژاردنە نیشتیمانیەکان دەبێت کە وابڕیارە لە 24 ی مانگی دوانزەی ساڵی 2021 دا بەڕێوەبچێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG