Accessibility links

پۆلیسی فەڕەنسا پیاوێک دەکوژێت کە هەوڵیداوە پەرستگایەکی جووەکان بسووتێنێت


ڕۆژی هەینی پۆلیسی فەڕەنسا پیاوێکی بە فیشەک کوشت کە چەقۆی پێبووە، پیاوەکە هەوڵیداوە پەرستگایەکی جووەکان لە شاری ڕۆوین باشووری فەڕەنسا بسووتێنێت.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جیڕاڵد دارمانین لە تۆڕی ئێکس نوسیویەتی " پۆلیسی نیشتیمانی لە ڕۆوین بەیانی زووی ئەمڕۆ کەسێکییان بە چەقۆوە کوشتووە کە بە ئاشکرا دیار بووە ویستویەتی پەرستگای شارەکە بسووتێنێت."

سەرچاوەیەکی پۆلیس وتی کاتژمێر 6:45 خولەکی بەیانی پۆلیس وەڵامی ڕاپۆرتەکانی داوەتەوە سەبارەت بە " ئاگرکەوتنەوە لە نزیک پەرستگاکە."

سەرچاوەیەکی نزیک لە دۆسییەکەوە بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت پیاوەکە " چەقۆ و ئاسنێکی پێبووە، لە پۆلیس نزیک بووەتەوە، پۆلیس تەقەیان لێکردووە و کەسەکە مردووە."

سەرۆکی شارەوانی ڕۆوین نیکۆلاس مایەر ڕۆسیگنۆل لە ئێکس نوسیویەتی " ئەمە تەنها کاری نەکردووەتە سەر کۆمەڵگەی جووەکان، بەڵکو کاری کردووەتە سەر سەرانسەری شاری ڕۆوین و بریندار بوون و توشی شۆک بوون."

هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە جگە لە هێرشبەرەکە هیچ کەسێکی دیکە زیانی بەرنەکەوتووە.

لێکۆڵەرەوانی ڕۆوین وتییان دوو لێکۆڵینەوەی جیا لەو ڕووداوەکە دەستییان پێکردووە، یەکێکییان سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی ناو پەرستگاکە و ئەوی دیکەیان سەبارەت بە هەلومەرجی مەرگی ئەو کەسەی کە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.

هەر کاتێک کەسێک لەلایەن پۆلیسەوە بکوژرێت، ئەو جۆرە لێکۆڵینەوەیە لەلایەن پشکنەری گشتی پۆلیسی فەڕەنساوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەنجام دەدرێت.

لێکۆڵەرەوەی ڕۆوین وتی پیاوەکە بە چەقۆ هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی پۆلیس کردووە و دواتر ئەفسەرەکە چەکەکەی بەکارهێناوە.

سەرچاوەکەی پۆلیس وتی هێشتا ناسنامەی پیاوەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئۆفیسی دادوەری نیشتیمانی دژە تیرۆری فەڕەنسا بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە ئایا دۆسییەکە هەڵبگرێتەوە یاخود نا.

فەڕەنسا لە دوای ئیسڕائیل و ئەمەریکاوە گەورەترین کۆمەڵگەی جووەکانی تێدایە، هەروەها گەورەترین کۆمەڵگەی موسوڵمانەکانی تێدایە لە ئەوروپادا.

لە دوای هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی حەماسەوە بۆ سەر ئیسڕائیل کە بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە لە غەززە، گرژی هەبوون لە فەڕەنسادا.

لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا بە بۆیاخی سوور لەسەر میمۆڕیاڵی هۆڵۆکۆستی فەڕەنسادا نوسرابوو، ئەمەش توڕەیی بە دوای خۆیدا هێنا، بە تایبەتی لەلایەن سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنەوە کە ئەو کارەی بە " کارێکی دزێوی هەستی دژە جوو " ناوبرد.

یۆناثان ئارفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی دامەزراوە جووەکان لە فەڕەنسا وتی " هەوڵدان بۆ سوتاندنی پەرستگایەک لە هەوڵێکدا بۆ ترساندنی هەموو جووەکان، جارێکی دیکە، هەوڵێکە بۆ سەپاندنی کەشێکی تیرۆر دژی جووەکانی وڵاتەکەمان. ڕووبەڕووبوونەوەی هەستی دژە جوو واتە بەرگریکردن لە کۆمارەکە."

لە ساڵی 2015 ەوە فەڕەنسا ڕووبەڕووی هێرشی موسوڵمانەکان بووەتەوە کە لە ئامانجەکانی جووەکانیشییان داوە. لەم چەند مانگەی ڕابردوودا ماوە بە ماوە هێرش هەبوون و ئاستی ئامادەیی ئاسایشی فەڕەنساش هێشتا لە بەرزترین ئاستدایە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG