Accessibility links

وەزیری بەرگری فەڕەنسا: پاشگەز نابینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەرەڕای کوژرانی 13 سەرباز


وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس پاڕڵی

وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس پاڕڵی وتی وڵاتەکەی پاشگەز نابێتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئەمەش دوای کوژرانی 13 سەربازی فەڕەنسی لەمیانەی ئەرکێکدا لە مالی.

پاڕڵی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " پشتگیرییەکی بەهێزمان لێدەکرێت لەلایەن هاوپەیمانە ئەوروپییەکانمانەوە و ڕیزەکانمان یەکدەخەینەوە بۆ پاراستنی ئەوروپا لە کارەساتی تیرۆر."

وتیشی " بە بەهێزی و یەکگرتوویی و سووربوونەوە دەوەستین. ئەمە ئەوەیە کە بەهێزمان دەکات و ڕێگەمان دەدات بەردەوام بین لە شەڕکردن."

جێی ئاماژەیە ئەو سەربازە فەڕەنسییانەی کە کوژران لەکاتێکدا بوو کەلە فڕۆکە دادەبەزین بۆ پشتیوانیکردن لەو هێزە پیادانەی کە لە شەڕدابوون دژ بە ئیسلامییە توندڕەوەکان. ئەمەش زۆرترین ژمارەی کوژراوانی سەربازانی فەڕەنسییە لە یەک ڕۆژدا لە دوای 35 ساڵ کاتێک 58 سەربازی فەڕەنسا لە بەیروت کوژران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG