Accessibility links

هەڵگورد سەمەد: چاوەڕواندەکرێت خۆپیشاندانەکەی سبەینێی پاریس زۆر توندوتیژ بێت


زیاد لە دوو هەفتەیە خۆپیشاندانی ناڕەزایی زۆرێک لەشارەکانی فەرەنساو بەتایبەتی پاریسی پایتەختی گرتۆتەوە، داواکاری خۆپیشاندەران لە سەرەتاوە لابردنی ئەو باج و زیادکردنە بوون بۆ نرخی سوتەمەنی و کرێی کارەبا و هاتوچۆی گشتی. بەڵام پاش رازینەبوونی حکومەت لەو بارەیەوە خۆپیشاندانەکان تا دەهات تاوی دەسەند و توندوتیژتر دەبوون هەم لەلایەن پۆلیسەوە هەم لەلایەن بەشێک لەخۆپیشاندەرانەوە. دواتە حکومەت بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانەوە ئەو داواکاریانەیان جێبەجێکردوو باج و گرانکردنی نرخی سوتەمی و کارەبایان هەڵوەشاندەوە. بەڵام وابڕایارە خۆپیشاندان بە گڕوتینێکی گەورەتر و فراوانترو بەشداری زیاترەوە سبەینێ شەممە دەستپێبکاتەوە.

لەکاتێکدا کۆشکی ئەلیزێ دەڵێن چاوەڕوانییدەکەین کە هەزاران کەس بڕژێنە نێو شەقامەکانی پاریسەوە و نەک هەر سوتانی شار، بەڵکو دەست بە کوشتنیش بکەن. یەکێک لەسەرکردەکانی خۆپیشاندەران دەڵێت : دەمانەوێت پەلاماری کۆشکی ئێلیزێ بدەین. هاوکات بەپێی راپۆرتە میدیاییەکانی فەرەنسا و بی بی سی حکومەتی فەڕەنساش بۆ کۆنتڕۆڵکردن و رووبەڕووبوونەوەی توڕەیی خۆپیشاندەران نزیکەی 89 هەزار سەرباز و 75 هەزار لەهێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتەو 8 هەزار ئاسایشی تایبەت و چەندین ماشێنی سەربازی گولەبەندیان لەتەواوی فەرەنساو بەتایبەتی پاریس بڵاوکردۆتەوە.
ئاسۆ جەبار بۆ زانیاری زیاتر و روونکردنەوەی زیاتر لەبارەی خۆپیشاندانەکانی پاریس و فەڕەنساوە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ رۆژنامەوان هەڵگورد سەمەددا سازکردووە لەپاریس.

هەڵگورد دەڵێت "چاوەڕواندەکرێت خۆپیشاندانەکەی سبەینێ زۆر توندوتیژ بێت لەبەرئەوەی هێزی سەربازی هاتۆتە شەقامەکان و چەندین ئۆتۆمبیلی گولەنەبڕیان هێناوەتە سەرشەقامەکان."

هاوکات "هەندێک کەس چاوەڕێ دەکەن خۆپیشاندانەکە خوێناویی و توندتیژ بێت."

سەبارەت بە توندوتیژییەکان و نیگەڕانی خەڵکیش لەوبارەیەوە هەڵگورد سەمەد دەڵێت "چینێک هەیە لەنێوان خۆپیشاندانەکاندا کە خەڵکیان بە گشتی نیگەران کردووە پێیاندەوترێت شکێنەرەکان؛ ئەوانەن کە هێرشدەکەنە سەر بانکەکان و پەلاماری داروبەردی سەرشەقامەکان دەدەن و دەیشکێنن و تێکیدەدەن."

بەڵام توندوتیژی بە ئاشکرا باسی لێوەدەکرێت و هەڵگورد دەڵێت "ڤیدۆی یەکێک لەخۆپیشاندەرەکان بڵاوبۆتەوە باسی لەوەکردووە کە ئەو بەیانی چەک بەکاردەهێنێت دژی پۆلیس لەبەرئەوەی پۆلیس چەک بەکاردەهێنێت دژی ئەوان."

سەبارەت بە داواکاری پشتیوانی خەڵک لەخۆپیشاندەرانیش هەڵگورد دەڵێت "داواکاری خۆپیشاندەران داواکاری هاوڵاتیانە بەگشتی." هەروەها "سەرەڕای ئەو توندوتیژیانە لەهەفتەی رابردوودا ئەنجامدران بەڵام هێشتا لە 70% ی هاوڵاتیان پشتیوانی لەخۆپیشاندەران دەکەن."

هەڵگورد سەمەد وتیشی "چەندین توێژی دیکەش دەچنە ناو خۆپیشاندەرانەوە بەتایبەتی قوتابیان و جوتیاران و سەندیکاکان پشتیوانیان دەکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:04 0:00

XS
SM
MD
LG