Accessibility links

هێرشبەرەکەی دوێنێ دووشەممەی پاریس چەندان پارچە چەکی هەبوو


پـۆلیسی فەڕەنسا دەستیگرتووە بەسەر ژمارەیەک چەک لە ماڵی ئەو کەسەی دوێنێ دووشەممە لە ناوجەرگەی پاریسی پایتەخت ئۆتۆمبیلەکەی بە ئۆتۆمبیلێـکی پـۆلیسدا کێشا و لە ئاکامدا خۆی کوژرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵنەوەکان ئەمڕۆ سێشەممە بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند پاش پشکنینی ماڵی ئادەم لوتفی ئەلجەزیری بە ڕەچەڵەک تونسی کە دەکەوێتە باشوری پاریس، بە لایەنی کەم 9 پارچە چەکی هەبووە، لەوانە 2 دەمانچە و کڵاشینکۆڤێـک.

هەروەها پـۆلیس چوار کەسی لە بنەماڵەکەی دەسـتگیرکرد کە بریتین لە باوکی و هاوسەرە کۆنەکەی و براکەی و هاوسەری براکەی، ئەمەش بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ گروپـێک و لایەنێـک بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

کاربەدەسـتانی فەڕەنسا دەڵێن ئەوەی جێی سەرنجە ئەم کەسە توندڕەوە ئیسلامیـیە کە لە ساڵی 2015 وە لە نێو لیستی چاودێریدا بووە، مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی هەبووە.

ئادەم جەزیری تەمەن 31 ساڵ پاش نیوەڕۆی دوێنێ لە جادەی شانزێ لێزێی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری ڕینۆ خۆی کێشا بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری ڤانی پـۆلیس و پـۆلیسەکانیش لێی هاتنە دەست و تەقەیان لێکرد و کوژرا. پاش پشـکنینی ئۆتۆمبیلەکەی 2 دەمانچە و کڵاشینکۆڤێـک دۆزرانەوە لەگەڵ دوو بتڵ غاز.

XS
SM
MD
LG