Accessibility links

ئوتومبێلێکی پڕ تەقەمەنی لە پاریس خۆی دەکێشێت بە ئوتومبێلێکی پۆلیسدا


پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند ئوتومبێلێکی پڕ تەقەمەنی لە شەقامی شانزەلیزێی پاریس لە فەرەنسا خۆی کێشاوە بە ئوتومبێلێکی پۆلیسدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئوتومبێلەکە کوژراوە.

کاربەدەستانی فەرەنسا دەڵێن هێرشەکە لە ئەنقەست بووە و هیچ کەسێکیش لە پێکدادانەکەدا بریندار نەبووە.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان دەریدەخەن شۆفێرەکە تەمەنی 31ساڵ بووە و لەلایەن کاربەدەستانەوە ناسراو بووە و پەیوەندیی هەبووە بە توندڕەوەکانەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا وتی تیمی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی لەشوێنی ڕووداوەکە ئاماەبوون و پۆلیسیش وتی کڵاشینکۆفێک و دەمانچەیەک و چەند بوتلێکی گاز لەناو ئوتومبێلەکەدا دۆزراونەتەوە.

دادوەری ڕووبەڕوونەوەی تیرۆری فەرەنسا لێکۆڵینەوەیەکی کراوەی ڕاگەیاند سەبارەت بە ڕووداوەکە.

سەرچاوە/VOA

XS
SM
MD
LG