Accessibility links

فەڕەنسا: بە وردی تاوتوێی پلانەکەی سەرۆک ترامپ دەکەین بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


فەڕەنسا پێشوازی لە نوێترین هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاشتی لەنێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکاندا، وتیشی بە وردی تاوتوێی پێشنیارەکان دەکەین.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی " فەڕەنسا پێشوازی لە هەوڵەکانی سەرۆک ترامپ دەکات و بە وردی تاوتوێی ئەو پلانی ئاشتیە دەکات کە پێشنیار کراوە." هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەختی لە ئارەزووی فەڕەنسا کردۆتەوە بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت.

ڕۆژی سێشەممە سەرۆک ترامپ پلانی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و لە نێو پلانەکەدا پێشنیاری دامەزراندی دەوڵەتی فەڵەستینی کرد، لەلای خۆیەوە فەڵەستین پلانەکەی ڕەت کردەوە و سەرکۆنەی کرد بەهۆی ئەوەی پلانەکە ڕێگە بە ئیسڕائیل دەدات کۆنتڕۆڵی هەموو نیشتەجێیەکانی کەناری ڕۆژئاوا بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG