Accessibility links

فەرانسە دەڵێت لە بەرامبەرناوەندەکانی "تاقمەکانی موسوڵمانی توندڕەو" هەنگاو دەگرێتە بەر


فەرانسە رووبەرووی داخستنی شەش مزگەوت و هەڵوەشاندنەوەی چەندین ئەنجومەنە کە گومانیان لێدەکرێت بانگەشە بۆ ئیسلامی توندڕەو دەکەن، وەک وەزیری نێوخۆی وڵات گێرارد دارمانین سێ شەمە گوتی.

سێ بەش لە ٨٩ شوێنی نزا کردن "گومانیان لێدەکرێت توندڕەو بن" و لە لایەن دەزگاکانی زانیاری دەست نیشان کراون کە لە وەتا مانگی ١١ی ٢٠٢٠ەوە چاودێریان بە سەردا کراوە، وەک ئەو وەزیرە بە رۆژنامەی فیگاڕۆی گوت.

ئەو گوتی لە نێو ئەو ناوەندانە، بۆ ئەوەی شەشیان دابخرێن کردار دەستی پێکردووە.

کاربەدەستان گوتیان داوایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ناوەندی چاپەمەنی نەوا و کۆمکاری بەرگری لە ڕەش پێستانی ئافریکایی کردووە.

وەزیری فەڕانسە هەروەها گوتی، نەوا کە بنکەکەی لە شاری ئاغیەژە، "هانی لە ناوبردنی جوولەکان دەدات و بە کارێکی رەوای دەزانێت کەسانی هاوجنس خواز سەنگسار بکرێن."

ئەو وەزیرە گوتی، ئەو کۆمکارە کە رێکخەری خۆپێشاندانێک لە دژی توندو تیژی پولیس لە پێش بالیۆزخانەی ئەمەریکا لە پاریس لە مانگی شەشی پارەکە بوون، "بانگەشە بۆ رق و تورەیی و جیاوازیدانان دەکات."

XS
SM
MD
LG