Accessibility links

هەڵگورد سەمەد: ئیمانوێڵ ماکرۆن بومەلەرزەیەکی سیاسی بوو لە فەڕەنسا


هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا شرۆڤەکاران و چاودێران رادەگرێت لە بەردەم کۆمەڵێک پرسی گرنگ و پێشبینی نەکراودا، بەڵام ئەوەی کۆی تێڕوانینەکان لە کۆمەڵێک جومگەی بنەڕەتیدا کۆدەکاتەوە پرسی ئابوری، یەکێتی ئەوروپا، ئاسایش و ژیانی گشتی هاوڵاتیان بەرامبەر پرسی کۆچبەران و راسیزم و ئاسایش و لەشکری بەهێز و پرسی دژبونەوە بە رامبەر جیاوازییەکان، لەکۆتاییدا پیاوێک دێت کە بەشێکە لە لیبڕاڵ و چەپ و سۆشیالیست و نیشتیمانی و رایەڵەکان لە دنیابینێکی جیاوازدا کۆدەکاتەوە.
پەیامنێری NRTلە پاریس لە کۆمەڵێک رونکردنەوەی جیاوازدا و لەڕێی سەرچاوە هەواڵییە جیهانیشەوە دەرئەنجام باس لەوە دەکرێت کە ڕێژی بەشداریی دەنگدەران لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لە پاریس ٨٣,٨٥% بوو. زۆرترین دەنگ، ئێمانوێل ماکرۆن، کاندیدی پارتی ئۆن مارش (پێشکەوتن) بەدەستیھێناوە کە ٣٤,٨٣%ی دەنگەکان بوو. بە پلەی دووەمیش فڕۆنسوا فییۆ، کاندیدی پارتی کۆماری بە رێژەی ٢٦,٤٥% دێت.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن کاندیدی (پارتی ئۆن مارش) ڕێژەی ٢٣,٧% دەنگی دەنگدەرانى فەڕەنساى بەدەستهێناوە لەکاتێکدا ماوەی ساڵێکە پارتەکە دامەزراوە، هەروەها مارین لو پێن کاندیدی پارتی (بەرەی نیشتمانی) ڕێژەی ٢١،٧% ی دەنگی دەنگدەرانیى فەڕەنسای بەدەستهێناوە.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە کۆی ئەو پرسانەی خرانەڕوو وتووێژێکی لەگەڵ شرۆڤەکار و پەیامنێری NRT هەڵگورد سەمەددا سازکردووە......

هەڵگورد دەڵێت "فەرەنسا بە بڕبڕەی پشتی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت، ...ئەگەر فەرەنسا لەیەکێتی ئەوروپا بڕواتە دەرێ گومانی تیادا نیە یەکێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە........تاد".

سەبارەت بە ئێمانوێل ماکرۆن دەڵێت "زوربەی هەرەزۆری شرۆڤەکارانی فەرەنسی و بیانییەکان ئیمانوێڵ ماکرۆن بە بومەلەرزەیەکی سیاسی دادەنێن، کە هەموو هاوکێشەکانی پێشخۆی پێچەوانە کردەوە؛ دوو حیزبی خستە کەنارەوە کە 36 ساڵە حوکمی ئەم وڵاتە دەکەن".

هەڵگورد سەمەد پێیوایە "فەرەنسییەکان دەیانەوێت کەسێک بێتە سەرۆکیان کە شارەزایی لەئابوریدا هەبێت و ئابوری فەرەنسا ببوژێنێتەوە".

XS
SM
MD
LG