Accessibility links

فەڕەنسا: ماکرۆن لەگەڵ پوتندا قسە دەکات و هەوڵی دەستکەوتنی ڕوونکردنەوەیەک دەدات


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وتی سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆن لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتندا قسە دەکات و هەوڵدەدات بزانێت پوتن لەسەر ئۆکرانیا " ڕاوێژکردنی دەوێت یاخود ڕووبەڕووبوونەوە ".

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان بە ڕادیۆی ئاڕ تی ئێڵی وت ڕۆژئاوا هێشتا پێی وایە گفتوگۆکردن ڕێی تێدەچێت، بەڵام تۆپەکە لە گۆڕەپانی ڕووسیادایە.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا پوتن دەیەوێت " ببێتە هێزێکی ناسەقامگیرکەر " یاخود هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان دەدات، لۆدغیان وتی " ئەوە پەیوەستە بە ڤلادیمێر پوتنەوە بڵێت ڕاوێژکردنی دەوێت یاخود ڕووبەڕووبوونەوە."

لە ماوەی پێنج ساڵی سەرۆکایەتیەکەیدا، ئیمانوێل ماکرۆن هەوڵی گفتوگۆکردنی لەگەڵ پوتندا داوە، هەندێک کات ئەو سیاسەتەی هاوپەیمانەکانی لە یەکێتی ئەوروپادا بێزارکردووە.

وڵاتانی ڕۆژئاوا لەوە دەترسن ڕووسیا پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەبێت، بەڵام ڕووسیا ئەوە ڕەت دەکاتەوە. ڕۆژی سێشەممە ماکرۆن وتی هەوڵدەدات لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەیدا لەگەڵ پوتن ڕوونکردنەوەیەکی دەستبکەوێت سەبارەت بە نیازەکانی ڕووسیا بەرامبەر ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG