Accessibility links

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا: ماکرۆن بە پوتن دەڵێت پارەدان بە ڕوبڵ ڕێی تێناچێت


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

بەرپرسێکی کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بە ڕۆژنامەووسانی وت سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆن بە هاوتا ڕووسییەکەی ڤلادیمیر پوتنی وتووە ئەوە ڕێی تێناچێت کڕیارەکانی گازی ڕووسی بە دراوی ڕوبڵ پارەکەی بدەن.

بەرپرسەکە وتی " فەڕەنسا دژی پارەدانە بە ڕوبڵ."

بەرپرسەکە وتی ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ پوتن جەختی لە ئامادەیی خۆی کردۆتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی فریاکەوتنی مرۆیی لە شاری ماریوپۆڵی ئۆکرانیا. ئاماژەشی بەوەدا بەڵام هێشتا مەرجەکان بۆ ئەو جۆرە هەنگاوە دانەندراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG