Accessibility links

ماکرۆن: فەڕەنسا دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە لیبیا دەکاتەوە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی پاریس دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە تەڕابلسی پایتەختی لیبیا دەکاتەوە، ئەوەش بەمەبەستی دەرخستنی پشتیوانی بۆ حکومەتە نوێیەکەی لیبیا.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە پاڵ سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا محەمەد مەنفیدا وتی فەڕەنسا لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانیدا پشتیوانی لە هەوڵە سیاسییەکانی لیبیا دەکات.

هەروەها داوای کرد بەزووترین کات سەرجەم هێزە تورکی و ڕوسییەکان لە لیبیا بکشێنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG