فەڕەنسا داوای ئاگربەستێکی بەبێ مەرجی کرد لە لیبیا لەژێر سەرپەرشتیەکی نێودەوڵەتیەدا، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆک وەزیری لیبیا فائیز سەڕاج.
ئۆفیسی ماکرۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " چارەسەری سەربازیی نیە بۆ ململانێکانی لیبیا، بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشە سەربازییەکەی سەر تەڕابلس سەرۆکی کۆمار داوای ئاگربەستێکی بەبێ مەرج کردووە لە لیبیا."
وتیشی " سەرۆک ماکرۆن جەختی لە پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی کردۆتەوە. لەم چوارچێوەیەشدا پێشنیاری پلانێک کراوە بۆ وەستاندنی شەڕ لەژێر سەرپەرشتییەکی نێودەوڵەتیدا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز