Accessibility links

ماکرۆن: پێویستە یەکێتی ئەوروپا ڕۆڵی نێوەندگیری نەگێڕێت لە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسپانیا و کەتەلۆنیادا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی پێویستە یەکێتی ئەوروپا ڕۆڵی نێوەندگیری نەبینێت لە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسپانیا و کەتەلۆنیادا و متمانەی خۆی دەربڕی بە مەدرید کە دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ڕەوشەکەدا بکات.

ماکرۆن لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کە وابڕیارە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵدا کۆببێتەوە وتی " ئەوە کاروباری ناوخۆی ئیسپانیایە."

هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا ماکرۆن وتی وەکوو سەرۆکێک هیچ هۆکارێک نابینێت ببێتە نێوەندگیر لە کاروباری وڵاتێکی دراوسێدا. وتیشی " ئەوە کاری من نیە."

لەلای خۆشیانەوە یەکێتی ئەوروپا دووبارە داوای لە ئیسپانیا کردەوە لەڕێی گفتوگۆکردنەوە کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنن.

وتەبێژی نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا وتی " داوامان لە هەموو لایەنەکانی ئیسپانیا کردووە بە زووترین کات کێشەکان چارەسەر بکەن و دەست بکەن بە گفتوگۆ کردن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG