Accessibility links

ماکرۆن داوای سیستمێکی وەڵامدانەوەی بەپەلەی یەکێتی ئەوروپا دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە میکانیزمێکی وەڵامدانەوەی بەپەلە هەیە کە وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتیەکە بتوانێت بەکاریبهێنێت لەکاتێکدا سنوورەکان لەژێر هەڕەشەدا دەبن.

ماکرۆن وتی قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا تیشکی خستەسەر پێویستی ئەوروپا بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەوەی کێ بێتە ناو یەکێتیەکەوە و کێش بچێتە دەرەوە لێی.

ماکرۆن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەوروپایەکی سەروەر بۆ من ئەوروپایەکە کە بتوانێت کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی بکات."

ماکرۆن وتی میکانیزمە بەپەلەکە پێویستی بە یارمەتی دەزگای سنووری فڕۆنتێکسی یەکێتی ئەوروپا دەبێت، هەروەها پشتیوانی دەزگاکانی هێزە نیشتیمانیەکان ئەگەر پێویست بکات.

ماکرۆن وتی " زۆرجار، زۆر خاوین لە وەڵامدانەوەدا."

ماوەی چەند ساڵێکە یەکێتی ئەوروپا دابەش بووە لە وەڵامدانەوەیان بۆ کۆچ و ئەوەشی کە چۆن پاسەوانیی سنوورەکانی دەرەوەی ناوچەی شینگن بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG